لە پێناوی كۆتایی هێنان بەوردەكاریی ڕێكەوتنەكەی
لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دین هۆیسنی بەرگریكاری یانەی بۆرنمۆس گەیشتە ئیسپانیا.
وەرزش:KNNC
ڕیاڵ مەدرید جوڵەكانی خێرا كردوە بۆ جێبەجێكردنی
داواكارییە بەپەلەكانی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری چاوەڕوان كراوی یانەكە، بەجۆرێك لە
ماوەیەكی پێوانەییدا لە پێكانی یەكەم ئامانجی نزیكبۆتەوە.
بەو پێیەی دین هۆیسن كە ئاستێكی ناوازەی لە پێگەی
بەرگری یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی پێشكەشكرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر وردەكاری ڕێككەوتنەكەی
و دواتر واۆژكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیشتە ئیسپانیا.
لەسەر گواستنەكە ڕیاڵ مەدرید لە ڕێككەوتنی كۆتایی
لەگەڵ بۆرنمۆس نزیكبۆتەوەو ڕێككەوتنەكەش بەشێوەیەك دەبێت یانە ئیسپانیەكە بڕی هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستی دین هۆیسن كە 50 ملیۆن یۆرۆیە بە سێ قیست بە یانە ئینگلیزیەكە دەدات.
هۆیسنی تەمەن 20 ساڵ دوەم گرێبەستی چاوەڕوان
كراوی ڕیاڵ مەدرید دەبێت لەدوای ئەلیكسەندەر ئارنۆڵد.
544 جار خوێندراوەتەوە