زانایانی بەریتانی سەرقاڵی تاقیکردنەوەیەکن بە ئامانجی کەمکردنەوەی
پلەی گەرمی زەوی بە ڕەنگدانەوەی بەشێک لە تیشکی خۆر بۆ ناو بەرگەهەوا، حکومەتی
بەریتانیا 50 ملیۆن پاوەندی بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە تەرخان کردوە.
هەواڵ:KNNC
لەبەرامبەر بەردەوامی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و گەرموبنی زەویش، بەریتانیا ڕێگەیەکی نوێ دەگرێتە بەر، کە لە هەوڵی کەمکردنەوەی توانای تیشکی خۆردایە و پڕۆژەکە لەلایەن پرۆفیسۆر مارک سیمسەوە سەرپەرشتی دەکرێت
کە سەرۆکی دەزگای توێژینەوەی پێشکەوتوی حکومەتە کە بە ARIA ناسراوە.
لەنێو ئەو ڕێگەیانەی توێژینەوەیان لەسەر دەکرێت، یەکێکینا
دەرزی لێدانی ئایرۆسۆلی وردە بۆ ناو بەرگەهەوای سەرەوە و زیادکردنی ڕەنگدانەوەی هەورەکان
بۆ گەڕانەوەی تیشکی خۆر بۆ بۆشایی. ئاسمان.
ئەم ڕێوشوێنانە بەشێکن لە ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردنی تیشکی
خۆر کە هەوڵدەدەن پلەی گەرمی هەسارەکە کەمبکەنەوە لەڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی بڕی تیشکی
خۆر کە دەگاتە ڕوی زەوی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تێلێگراف، حکومەتی بەریتانیا بەنیازە
تا 50 ملیۆن پاوەند وەک بودجە بۆ ئەم تاقیکردنەوەکە تەرخان بکات، ئەمەش دوای بەڵێنێکی
10 ملیۆن پاوەند دێت لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی توێژینەوەی ژینگەیی وڵاتەکەوە.
پرۆفیسۆر سیمس بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی ڕاگەیاندوە؛ "لە چەند هەفتەی داهاتودا کێ پارەی وەرگرتوە ڕادەگەیەنین و لەو کاتەدا وادەی
وردیش ڕادەگەیەنین کە تاقیکردنەوە مەیدانییەکان دەستپێدەکات.
جەختی لەوە کردوەتەوە: "هەمو کارەکان بە سێوازێکی سەلامەتە و بەتەواوەتی پابەندن بە لێکۆڵینەوەی بەرپرسیارانە و هیچ ماددەیەکی ژەهراوی لەم پشکنینانەدا ناچێتە ناو ژینگەوە.
210 جار خوێندراوەتەوە