ئەمڕۆ (51) ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ
و زانکۆی سلێمانی لە (24ـی 4ـی 1974)ـدا لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچو تێدەپەڕێت و
بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت: گەیاندنی دەستی خزمەت و خزمەتگوزاریە پێویستەکان بۆ قەزای
پشدەر و ناوچە زیانلێکەوتوەکان، وەک پێویست نیە.
هەواڵ: (KNNC)
لە ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێدا بزوتنەوەی
گۆڕان رایدەگەیەنێت: ئەمرۆ (51) ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە
(24ـی 4ـی 1974)ـدا لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچو تێدەپەڕێت، لە هەمانکاتدا یادی پڕشکۆی
راپەڕینی ساڵی (1982)ـی دانیشتوانی خۆڕاگری ئەم ناوچەیەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەم یادەوەرییە
تاڵەدا، چیرۆکی چۆکدانەدان و وەستانەوە بەرامبەر جەور و ستەمی دەسەڵاتی بەعسی ڕوخاو
بە زیندویی ماوەتەوە، بەڵام جێی داخە قەرەبوی قوربانیان و بە پیرەوەهاتنی حکومەتی
ئیتحادی و هەرێم بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی دەستی خزمەت و خزمەتگوزاریە پێویستەکان
بۆ قەزای پشدەر و ناوچە زیانلێکەوتوەکان، وەک پێویست نیە.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی
گۆڕانە؛
بزوتنەوەی گۆڕان: یادی شەهیدانی ٢٤ی ٤ی
قەزای پشدەر بەرز ڕادەگرین
ئەمڕۆ، (٥١) ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ
و زانکۆی سلێمانی لە (٢٤ی٤ی١٩٧٤) لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچو تێدەپەڕێت، لە هەمانکاتدا
یادی پڕشکۆی ڕاپەڕینی (١٩٨٢)ی دانیشتوانی خۆڕاگری ئەم ناوچەیەیە.
لەم بۆنەیەدا، یادی کارەسات و ڕاپەڕین
و هەستانەوەی خەڵکی خۆڕاگری قەڵادزێ بەبیردەهێنینەوە، یادەوەری شەهیدان و بریندار
و قوربانیانی زانکۆی سلێمانی و هاوڵاتیان و ڕۆژی شەهیدی زانکۆ لە ڕاپەڕینی (٢٤ی٤ی
١٩٨٢) بەرز ڕادەگرین.
لەم یادەوەرییە تاڵەدا، چیرۆکی چۆکدانەدان
و وەستانەوە بەرامبەر جەور و ستەمی دەسەڵاتی بەعسی ڕوخاو بە زیندویی ماوەتەوە، بەڵام
جێی داخە قەرەبوی قوربانیان و بە پیرەوەهاتنی حکومەتی ئیتحادی و هەرێم بۆ ئاوەدانکردنەوە
و گەیاندنی دەستی خزمەت و خزمەتگوزاریە پێویستەکان بۆ قەزای پشدەر و ناوچە زیانلێکەوتوەکان،
وەک پێویست نیە.
ماوەتەوە بوترێ، قەزای پشدەر و خەڵکە
قوربانیدەرەکەی پێویستیان بە پارەدارکردنی ئیدارەی ناوچەکە و دامەزراوەکانیەتی بۆ
جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک و تەواوکردنی چەند پڕۆژەیەکی دیکە، کە دەکرێت یەکێک لەو
میکانیزمانە تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتی مەرزی کێلێ بێت بۆ پارەدارکردنی چەند پڕۆژەیەکی
پێویست و وەڵامدانەوەی داخوازیەکانی هاونیشتمانیانی قەڵادزێ.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٤ی ٤ی ٢٠٢٥
77 جار خوێندراوەتەوە