وڵاتانی نێوەندگیر پێشنیازێكی نوێیان بۆ ئاگربەستی
غەززە پێشكەش كرد، بزوتنەوەی حەماس نەرمی بەرامبەر نیشانداوە و تائێستا ئیسرائیل وەڵامی
ئەو پێشنیارەی نەداوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەرپرسێكی باڵای فەڵەستینی ئاشكرایكرد: نێوەندگیرە
میسری و قەتەرییەكان پێشنیارێكی نوێیان لەبارەی ئاگربەستی غەززە پێشكەش كردوە، پێشنیارەكە
بریتیە لە بەردەوامبونی ئاگربەست بۆماوەی پێنج بۆ حەوت ساڵ و ئازادكردنی سەرجەم
بارمتەكان و زیندانیە فەڵەستینیەكان و كۆتایی هاتنی فەرمی جەنگ و كشانەوەی ئیسرائیل
لە غەززە.
بەوتەی ئەو بەرپرسە، بزوتنەوەی حەماس ئامادەیی
دەربڕیوە بۆ ڕادەستكردنی بەڕێوەبردنی غەززە بە دەسەڵاتی فەڵەستینی هەرلایەنێکى
دیکە فەڵەستینی كە ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، تائێستا ئیسرائیل وەڵامی ئەو
پێشنیارەی وڵاتانی نێوەندگیری لەبارەی ئاگربەستی غەززە نەداوەتەوە، كە زیاتر لەمانگێكی
ئاگربەست هەرەسی هێناوە و هەوڵەكان بۆ زیندوكردنەوەی بەردەوامن.
73 جار خوێندراوەتەوە