لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەریەك لە عێراق، سعودیە و ئوردن زۆرترین
بڕە برنج لە ئەمەریكاوە هاوردە دەكەن و وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتەش
رایدەگەیەنێت: بەبڕی (111) هەزار تۆن عێراق لە پلەی یەكەمدایە.
هەواڵ: (KNNC)
لە ڕاپۆرتێكدا وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا ئاشكرایدەكات، لە ناوچەی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست کە هەریەك لە عێراق، ئێران، سعودیە و ئیمارات دەگرێتەوە، زۆرترین بڕە
برنجی وڵاتەكەی بۆ هاوردە دەكرێت، بۆیە پلەی سێیەمی جیهانی لە هاوردەکردنی برنجیان
وەرگرتوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، باشترین بازاڕ بۆ ساغكردنەوەی برجی ئەمەریكا عێراق، سعودیە
و ئوردنن لە ناوچەكەدا.
رونیكردوەتەوە، لە ماوەی ساڵانی (2023 - 2024) عێراق نزیکەی (111) هەزار تۆن،
لەدوای ئەویش بەبڕی (100) هەزار تۆن سعودیە و ئوردنیش بە (64) هەزار تۆن لە پلە
یەكەم و دوەم و سێیەمدان بۆ هەناردەكردنی برج لە ئەمەریكاوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا راشیگەیاندوە؛ لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست برنجی
ویلایەتە یەكگرتوكانی ئەمەریكا روبەڕوی كێبڕكێی قورس بوەتەوە بەتایبەتی لەگەڵ
برنجی تایلەند و هندستان كە ئەوانیش هەوڵ دەدەن زۆرترین بڕە بەرهەمی وڵاتەكەیان
ساغبكەنەوە.
لە ساڵی (2023)ـدا بەرهەمی برنجی ئەمەریکا گەیشتە نزیکەی سێ ملیۆن و (486)
هەزار تۆن كە لە (2%)ـی كۆی بەرهەمی جیهانی پێك دەهێنێت، بەڵام وەزارەتی كشتوكاڵی
ئەو وڵاتە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە (5%)ـی برنجی بازاڕەكانی جیهان دابین دەكات.
236 جار خوێندراوەتەوە