فڕۆكەیەكی ئەمەریكا بە نۆ سەرنیشین و فڕۆكەوانەكەوە لە رۆژئاوای ئەلاسكا ونبوە و مەترسی كارەسات لە روداوەكە دەكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسیانی ویلایەتی ئەلاسكای ئەمەریكا رایانگەیاند:
تیمەكانیان دەستیان كردوە بە گەڕان بەدوای فڕۆكەیەك كە خاوەندارێتییەكەی بۆ كۆمپانیای
(Bering Air) دەگەڕێتەوە
بە نۆ سەرنشین و فڕۆكەوانێكی تێدایە و دیار نەماوە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، فڕۆكەكە لە گەشتێكی تایبەتدا لە نێوان دو شاری کەناراوەکانی
رۆژئاوای ئەلاسکادا بوە، بەڵام لە ئێوارەی دوێنی شەوەوە دیار نەماوە.
پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمەریکا رایگەیاندوە، پێش ئەوەی دیار نەمێنێت، فڕۆکەوانەکە
ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە لە دۆخی چاوەڕوانیدا دەمێنێتەوە، فەرمانگەی سەلامەتی گشتی رایگەیاندوە؛
نزیكەی كاتژمێر (04:00) بەكاتی ناوخۆ پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەکەدا لەدەستداوە، كە
شوێنەكەی (12) میل لە دەریاوە دوربوە.
897 جار خوێندراوەتەوە