نرخی نەوت دابەزینێكی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:20 - 21/01/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینى تۆمار کردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە(80) دۆلار و (3) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 58 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (77) دۆلار و(24)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 6 سەنت دابەزیوە.

67 جار خوێندراوەتەوە