رۆژى 2ـى 12 یەکەم دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
02:46 - 30/11/2024
کوردستان
+
-

سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە لە رۆژى 2ـى 12 یەکەم دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت.


هەواڵ: (KNNC)

 

ئەردەڵام محەمەد، سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە؛ بەپێی حكومی ماددەكانی (46، 47 و 48) لە یاسایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی (یەكەم)ـی ساڵی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمان دەكەوێتە كاتژمێر (11:00)ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوشەممە (2024/12/2).

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ بانگێشتی بەتەمەنترین كاندیدی ئامادەبوی سەركەوتوی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن سەرۆكی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێند خواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەكە، دەكرێت.


ئەمەدەقی رایگەیەندراوەكەیە:

بەپێی حكومی ماددەكانی (46، 47 و 48) لە یاسایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1ـی ساڵی 1992)ـی هەمواركراو و ماددەی دوی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی (یەكەم)ـی خولی پایزەی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (11:00)ـی پێش نیوەڕۆ رۆی دوشەممە رێككەوتی (2024/12/2) بەم شێوە دەبێت؛

یەكەم: كردنەوەی دانیشتنەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز.

دوەم: یەك خولەك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان.

 

سێیەم: بانگێشتكردنی بەتەمەنترین كاندیدی ئامادەبو، لەپاڵێوراوانی سەركەوتوی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن سەرۆكی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێند خواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەكە، بەپێی حوكی بڕگەی (دوەم) و بڕگەی  (یەكەم)ـی لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

چوارەم: سەرۆكی (یەكەم) دانیشتنی خولی شەشەم، كاندیدە هەڵبژێردراوەكان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستنان – عێراق بانگ دەكات بۆ سوێند خواردنی یاسایی، بەپێی حوكمی بڕگەی (دووەم)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پاشان دانیشتنەكە لەلایەن سەرۆكی یەكەم دانیشتن بەپێی حوكمی ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات.

110 جار خوێندراوەتەوە