نوێترین توێژینەوە ئاشکرایدەکات ئەو
منداڵانەى مۆبایلە زیرەکەکانیان لەکاتى خواردنى ژەمەکانیان بەکاردەهێنن، مەترسییان
بۆ توشبون بە قەڵەوى زیاترە.
تەندروستى: KNNC
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەکانى زانکۆى "مینهۆ"ـى
پورتوگالییەوە ئەنجامدراوە، گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى کە ئەو منداڵانەى لەکاتى
نانخواردن شاشە بەکاردەهێنن هەستەکانیان لەدەست دەدەن و پێی نازانن کە تێریان
خواردوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەو منداڵانەى لەلایەن
دایک و باوکیانەوە رێگایان پێدەدرێت تەماشاى مۆبایل یاخود شاشەکان بکەن 15% زیاتر
لەو منداڵانەى رێگەیان پێنادرێت ئەگەرى قەڵەوبونیان زیاترە.
دکتۆر ئانا دوراتى، گەورە توێژەرى توێژینەوەکە
هۆشدارى دەدات بە خێزانەکان و دەڵێت: تەماشاکانى تەلەڤزیۆن و مۆبایل بۆ منداڵان و
بەتایبەتى لەکاتى نانخواردن مەترسیدارە چونکە هۆشیان دەبات و ئاگایان لە خۆیان
نامێنێت.
لاى خۆیەوە تام فراى، یەکێک لە دامەزرێنەرانى
دامەزراوەى گەشەى منداڵان دەڵێت: ئەو منداڵانەى قەڵەن و کێشیان زیادە مەترسیی توشبونیان
بە نەخۆشى شەکرە زیاترە، بە نیگەرانیشەوە باس لەو گۆڕانکارییە دەکات کە لە
پەروەردەى منداڵاندا دروست بوە و لەکاتى نانخواردندا رێگەیان پێدەدرێت تەماشاى
شاشەکان بکەن و دەڵێت: ئەو کارە زۆر مەترسیدارە.
163 جار خوێندراوەتەوە