سایلۆی سلێمانی داوا لە بەشێک لەو جوتیارانە
دەکات کە گەنمیان رادەست کردوە بچن شایستە داراییەکانیان وەربگرن و بەڕێوەبەری
گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمیش دەڵێت، لە پێدانی پارەی جوتیاراندا رەچاوی
بڕی گەنمەکە و وادەی رادەستکردنەکەی دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
سایلۆی سلێمانی لە بڵاویکراوەیەکیدا داوای لەو
جوتیارانە کرد کە گەنمیان رادەستی سایلۆکە کردوە و ژمارەی پسوڵەکانیان هەزار و 417
تا هەزار و 473یە، بچن چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن.
هاوکات نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی
بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، پێدانی شایستە داراییەکان بە جوتیاران بەپێی وادەی
رادەستکردن و بڕی گەنمەکەیە بە سایلۆ، ئەوانەی زوتر گەنمیان رادەستکردوە لەپێشترن.
بڕی ئەو پارەیەی دەبێت بەغداد وەک شایستەی
دارایی جوتیاران بینێرێت بۆ هەرێم 483 ملیار و 596 ملیۆن دینارە و تا ئێستا
150 ملیار دیناری ناردوە، کە 67 ملیار و 84 ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی و 47 ملیار و
373 ملیۆن دیناری بۆ هەولێر و 35 ملیار و 541 ملیۆنیشی بۆ دهۆکە.
932 جار خوێندراوەتەوە