وەزیرى دەرەوەى ئێران
سەردانى ئوردن و میسر و تورکیا دەکات، وتەبێژى وەزارەتەکەش دەڵێت: لە چوارچێوەى
هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەبێت بۆ راوەستانى شەڕ.
 
هەواڵ:KNNC
 
وەزارەتى دەرەوەى
ئێران رایگەیاند؛ عەباس عێراقچى گەشتێکى گشتگیر دەکات بۆ هەریەکە لە ئەردەن و میسر
و تورکیا و هەر ئەمڕۆش لە عەمان چاوى بە هاوتا ئەردەنییەکەى دەکەوێت.
 
لەبارەى ئەم سەردانەوە، وتەبێژى وەزارەتى
دەرەوەى ئێران رایگەیاندوە؛ ئەم سەردانە بۆ وڵاتانى دراوسێ بۆ بەردەوامیدانە بە
گفتوگۆکان و ئێران لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانى بۆ راوەستانى شەڕ و ئارامیی هەرێمى بەردەوامە.
 
ئەم سەردانەى وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ وڵاتانى
دراوسێی و بەمەبەستى راگرتنى شەڕ لەکاتێکدایە کە وڵاتەکەى لەبەردەم مەترسیی
وەڵامدانەوەى ئیسرائیلە بۆ ئەو هێرشەى ئێران بۆسەر تەلئەبیب.
                
 
              330 جار خوێندراوەتەوە