ماوەى پڕکردنەوەى فۆڕمى
زانکۆلاین بۆ دەرچوانى پۆلى 12 ئامادەیى درێژکرایەوە، وەزارەتى خوێندىن باڵاش دەڵێت:
زیاتر 70%ى دەرچوانى ئەمساڵ فۆڕمەکەیان پڕکردوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى خوێندنى باڵا
و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى
دوانزەى ئامادەیى، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە واتە تاکو کاتژمێر
(١٢)ـی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە ڕێکەوتى (2024/10/5) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى
ئاماەیی درێژبکرێتەوە، ئەوەش دواین دەرفەتە و چیتر ماوەکەى درێژناکرێتەوە.
راشیدەگەیەنێت، دەرچوانى
هەردو خولى یەکەم و دوەمى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى
ئیدارەى هەرێمى کوردستانیش دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و فۆرمى زانکۆلاین
پڕبکەنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا
ئاماژەی بەوەشکردوە، تاکو پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ (71%)ى دەرچوانى ئەمساڵ داواکارییان
لە ڕێگەى زانکۆلاین پێشکەش کردوە، واتە 39هەزار دەرچوى ئەمساڵ و شەش هەزار دەرچوى
ساڵانى پێشوش داواکارییان پێشکەش کردوە.
179 جار خوێندراوەتەوە