یەكەم
حاڵەتی توشوبن بە ئاوڵەی مەیمون لە ئوردن تۆماركرا و تەندروستی ئەو وڵاتەش
رایدەگەیەنێت: توشبوەكە كەسێكی بیانییە.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی
تەندروستی ئوردن رایگەیاند: پاش ئەنجامدانی پشكنین ورد، دڵنیا بونەتەوە لەوەی كە
یەكەم حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون لەوڵاتدا تۆماركراوە، كە توشبوەكە پیاوێکی تەمەن
(33) ساڵەیە، نیشانەکانی توشبون بە نەخۆشییەکە لە شێوەی زیپکە (پەڵەی پێست) تیادا دەرکەوتوە.
بڵاویشیكردوەتەوە،
توشبوەكە لە نەخۆشخانەی بەشیر لە جیاكراوەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.
تەندروستی
ئوردن ئاماژەی بەوەکردوە، لەلایەن تیمەكانی تەندروستییەوە و بەبەکارهێنانی پشکنینی
(PCR) لە تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی
نەخۆشییەكەی دەستنیشانكراوە، هەروەها كەسەكە بیانییە، بەڵام دانیشتوی ئوردنە.
ئاوڵەی
مەیمون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە لەڕێگەی ئەو پرژە شلەمەنییانەی لە کاتی قسەکردن،
کۆکە و پژمەدا دەردەچن یان ماچکردن، بەرکەوتن
لەگەڵ ئەو دەرزی و جلوبەرگانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن، تەنانەت لەڕێگەی دایکی دوگیانەوە
بۆ کۆرپەلەكەی دەگوازرێتەوە، بەڵام تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە لە
رێگەی هەواوە نەخشییەكە ناگوازرێتەوە.
ئەمساڵ
نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە (13) وڵاتی كیشوەری ئەفەریقا بڵاوبوەتەوە كە زیاتر لە (96%)ـی
توشبوان و گیان لە دەستدان لە کۆنگۆ تۆمار كراوە، هەروەها (16) حاڵەتیش لە
ئیماراتی عەرەبی تۆمارکراوە.
80 جار خوێندراوەتەوە