وەزارەتی ناوخۆی
بەڕیتانیا ئاشکرایکردوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە فەڕەنساوە پەڕیونەتەوە
بۆ وڵاتەکەیان، 20 هەزار کۆچبەری تێپەڕاندوە.
هەواڵ:KNN
وەزارەتی ناوخۆی
بەریتانیا بڵاوی کردەوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی بە بەلەمی بچوک بە
نۆکەندی ئیگلیزی پەڕیونەتەوە، 20 هەزار و 433 کۆچبەری تێپەڕاندوە.
ئاماژەى بەوەش
کردوە، تەنها لە رۆژی چوارشەممەی رابردودا، 614 کۆچبەر لە فەرەنساوە خۆیان گەیاندوەتە
بەریتانیا.
وەزارەتی ناوخۆی
بەریتانیا، ئەوەشی خستوەتەڕو، ڕۆژی 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ، 882 کۆچبەر بە نۆکەندەکەدا
پەڕیونەتەوە کە زۆرترین ژمارەی کۆچبەران بوە.
رونیشی کردوەتەوە،
کە ڕێژەی پەڕینەوەی کۆچبەران زیادی کردوە، بەو پێیەی لە ساڵی رابردودا، بۆ هەمان
ماوە، نزیکەی 19 هەزار کۆچبەر بوە، کە بۆ ئەمساڵ بە ڕێژەى لە 3%
زیادی کردوە.
66 جار خوێندراوەتەوە