"چوار تۆمەتباری هێرشەكەی سەر عەین ئەسەد دەستگیركران"

KNN : Kurdish News Network
05:42 - 07/08/2024
عێراق
+
-

بەتۆمەتی هێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد، كە سەربازانی ئەمەریكی  راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی تێدایە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق چواركەسیان دەستگیركرد.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، هێزه ئه منییەکان چوار كەسیان دەستگیركردوە كە گومانی هێرش كردنە سەر بنكەی عەین ئەسەدیان لە چەند رۆژی رابردودا لێدەکرێت.

 

 

ئەوەیانخستوەتەڕو، لە هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد كە سەربازانی ئەمەركی و راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعشی تێدایە، حەوت كەس برینداربون كە دوان لە برییندارەكان بەڵێندەرن.

 

 

دوای ئەوەی ئیسرائیل ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەی حەمماسی لە تاران و فواد شوکر، فەرماندەی سەربازیی حزبوڵای لوبنان لە بەیروت بەئامانج گرت، گرژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو هەڵکشان دەچێت و ململانێكان توندتر دەبنەوە.

237 جار خوێندراوەتەوە