داواكاری گشتی ئێران لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هەنییە دەكات

KNN : Kurdish News Network
06:12 - 31/07/2024
جیهان
+
-

بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە روداوی كوشتنی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس، داواكاری گشتی ئێران لیژنەیەكی یاسایی تایبەتی پێكهێناوە و سزای سەرجەم ئەو كەسانەی دەدات كەمتەرخەمبون لە ئەركی پاراستنی.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

میدیا ئێرانییەكان بڵاویانكردوە؛ لەسەر روداوی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس داواكاری گشتی ئێران لیژنەیەكی یاسایی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە روداوەكە.

 

رونیانكردوەتەوە، مامەڵەی یاسایی لەگەڵ سەرجەم ئەو كەسانە دەكرێت كە كەمتەرخەمییان كردوە بەرامبەر بە ئەركی پاراستنی هەنییە و لەچوارچێوەی یاسای تیرۆر روبەڕوی دادگا دەكرێنەوە.

 

بۆ بەشداریكردن لە مەراسمی سوێند خواردنی مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری نوێی ئێران، ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەردانی ئێرانی كردبو، بەڵام لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە كوژرا.

104 جار خوێندراوەتەوە