جارێكی دیكە ئاگر لە چیای ئەزمڕ كەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:01 - 31/07/2024
کوردستان
+
-

جارێكی دیكە لە چیای ئەزمڕ ئاگر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە دەدەن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: جارێكی دیكە لە چیای ئەزمڕ ئاگركەوتەوە و تا ئێستا نزیكەی شەش دۆنم زەوی لە دۆڵە میران سوتاوە كە لە چەند رۆژی رابردودا ئەمە سێیەم جارە ئاگر لەو ناوچە دەكەوێتەوە.

 

وتیشی: ئاگرەكە زیانی لە ژمارەیەكی زۆر لە دارودرەخت و رەزی هاوڵاتیان گەیاندوە و زیاتر لە (18) هەزار رەز زیانی بەركەوتوە.

 

پەیامێنری (كەی ئێن ئێن) ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تیمەكانی بەرگری شارستانی لە شوێنی روداوەكەن و لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان و بۆ ئەو مەبەستەش دو هێلیكۆپتەر بەكاردەهێنن.

 

سلێمانی – بەهار عەبدولكەریم

283 جار خوێندراوەتەوە