وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت: شەش هەزارگەنج
بەشدارى خول و راهێنانەکانى سەنتەرەکانى سەر بە وەزارەتەکەى کردوە و
ئاشکراشی دەکات چاکسازیی گەوران لە گەرمیان دەکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کردنەوەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی سەردانی قەزاى
کفری کرد و رایگەیاند: لە ماوەى کارکردنیدا چوار سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی کراونەتەوە
کە شەش هەزار گەنج بەشداری خول و ڕاهێنانەکانیان کردوە، ڕێژەی 30٪یشیان بونەتە
خاوەن کار.
وتیشی: لە داهاتودا لە هەریەک لە خانەقین،
کۆیە، شەقڵاوە، ئامێدی و ئاکرێ سەنتەری راهێنانی پیشەیی دەکرێتەوە.
کوێستان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا سەنتەرەکە یەکێک
بوە لەو بەڵێنانەی ساڵی پار بە مانگرتوانی کفرییان داوە و بەڵێنێکی دیکەش کردنەوەی
چاکسازیی گەورانە بۆ گەرمیان، کە ئەویش لە ئێستادا ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی بۆ
وەرگیراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەندەرینی بۆ دەکرێت.
217 جار خوێندراوەتەوە