دوای دیبەیتەکە؛ جۆ بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دوردەخرێتەوە؟

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 29/06/2024
جیهان
+
-

رۆژنامەیەکی ئەمریکی داوا لە جۆ بایدن دەکات، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکشێتەوە، بەڵام بایدن جەخت دەکاتەوە، کە بەردەوام دەبێت لە کێبڕکێکردن بۆ بەدەستهێنانى پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

هەواڵ:KNNC

 

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریکا، بڵاویکردوەتەوە پێویستە جۆ بایدن لە کێبڕکێکەی بۆ کۆشکی سپی بکشێتەوە.

 

وتیشی: بایدن، سەرۆکێکی ناوازە بوە بۆ ئەمریکا، بەڵام ئەوەی بە دیار دەکەوێت چیتر ئەو توانای ڕابردوی نەماوە بۆ سەرۆکایەتی.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە دوای دیبەیتەکەی لەگەڵ ترەمپ باشترین شت ئەنجامیبدات کشانەوەیە لە کێبڕکێکە.

 

لە لای خۆشیەوە، بایدن لە کاتی بانگەشەکانی بۆ هەڵبژاردن لە ویلایەتی کارۆلاینا جەختی لەوەکردوە کە بەردەوام دەبێت لە کێبڕکێکردن، وتیشی: توانای جارانی نەماوە بەڵام تەنها ئەو توانای گوتنی ڕاستیەکانی هەیە.

 

هاوکات، دەنگۆی ئەوەش هەیە، دیموکراتەکان بە نیازن کە کۆبونەوەیەکی یەکلا کەرەوە لەگەڵ بایدن ئەنجام بدەن بۆ دڵنیابونەوە لە تواناکانی بۆ کێبڕکێکردن یاخود دانانی جێگرەوەیەک بۆی.

593 جار خوێندراوەتەوە