ئەنفال؛ زامێکی لەبیرنەکراو

KNN : Kurdish News Network
08:40 - 14/04/2024
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ (36)ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر تاوانى ئەنفال کە لەلایەن رژێمى بەعسەوە لە دژى کورد ئەنجامدرا و زیاتر لە (182) هەزار کور بونە قوربانى و بێسەروشوێن کران و هەمو ساڵێکیش لە (14/4) یادى ئەم تاوانە دژ بە گەلى کورد دەکرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

پرۆسه‌ی ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی نه‌خشه‌ بۆ داڕێژراوی رژێمی به‌عس بو بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و له‌ناوبردنی گشت شوێنه‌وارێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ئەمڕۆش (32) ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا تیپەڕدەبێت کە دژ بە گەلى کورد ئەنجامدرا.

ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ (23ی‌ شوباتی‌ 1988) یەکەم قۆناغى شاڵاوى ئەنفال ده‌ستی پێکرد لە هەشت قۆناغدا و له‌ شەش ناوچه‌ی‌ جوگرافیادا زیاتر لە (182) هەزار کورد کۆمەلکوژ و بێسەروشوێن کران، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانیش له‌ (6ی‌ ئه‌یلولی‌ 1988) پاش روخاندنی‌ سەرجەم گونده‌كانی‌ كوردستان كۆتایی‌ هات.

ئەم تاوانەى رژێمى بەعس دژ بە گەلى کورد بە چەند قۆناغێک دەرهەق گەلى کورد ئەنجامدرا و بوه‌ هۆی‌ راگواستن و ئەنفالکردنى ژمارەیەکى زۆرى گەلى کورد و وێران كردنی‌ نزیكه‌ی‌ (4)هه‌زار گوندو، (4)قه‌زا، (30) ناحیه‌، (3100)مزگه‌وت و (100)كڵێسا و ، لەڕوی ئاژەڵدارییەیشەوە بوه‌ هۆی‌ به‌تاڵان بردنی‌ دو ملیۆن سه‌ر مه‌ڕو ماڵات و ئاژه‌ڵ.

تا ئێستاش بەشیک لە روفاتى قوربانیانى ئەم تاوانەى رژیمى بەعس دژ بە گەلى کورد نەدۆزراوەتەوە و داوا دەکرێت کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش ئەم تاوانە لەسەر ئاستى جیهان بە جینۆساید بناسێنێت و وەک کەیسێکى نێودەوڵەتى مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت.

759 جار خوێندراوەتەوە