وەزیرى دارایى داواکارییەکى دیکەى خۆپیشاندەرانى کفرى جێبەجێکرد

KNN : Kurdish News Network
11:43 - 08/10/2023
کوردستان
+
-

بە فەرمانی وەزیرى دارایى هەرێم، پێشینەی شارەوانی کفری زیاد کرا کە ئەوەش یەکێک بوو لە داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى کفرى.

هەواڵ؛ KNNC
رۆڤان سەروەت، باژێروانى قەزاى کفرى بزوتنەوەى گۆران بە دیجیتاڵ میدیاى کەى ئێن ئێنى راگەیاند: بە فەرمانى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى هەرێم، بڕیاردرا پێشینەى شارەوانى کفرى لە 10 ملیۆن دینارەوە بۆ 15 ملیۆن بەرز بکرێتەوە.

دەشڵێت: لەکاتی مانگرتنی مانگی تەمموزی ڕابردوی شاری کفری یەکێک لەدواکارییەکانی مانگرتووان بەرزکردنەوەی پلەی شارەوانی کفری بوو لە پلە دوو بۆ پلەیەک ئەوکات سەرۆکی حکومەت بریاری دا شارەوانی کفری پلەکەی بەرزبکرێتەوە.

رۆڤان سەروەر ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە بووژانەوەی باشی دەبێت بۆ کەرتی شارەوانی کفری و زیاد کردنی خزمەتگوزارییەکانی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کاتى خۆپیشاندان و مانگرتنى چالاکوانانى کفرى لە تەمووزى رابردو، ئاوات شێخ جەناب سەردانى خێمەى مانگرتوانى کرد و بەڵێنیدا ھەر داواکارییەکی کفر بێتە وەزارەتی دارایی جێبەجێ دەکرێت.

1006 جار خوێندراوەتەوە