یەکێتی زانیانی ئایینی ئیسلامی کوردستان: پڕۆژەیاسای توندوتیژی خێزانی لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامدا ناگونجێت

KNN : Kurdish News Network
04:40 - 23/09/2022
کوردستان
+
-

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لەسەر پڕۆژەیاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

یەکێتی زانایان رایگەیاند: پڕۆژەیاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلام ناگونجێت.

 

دەشڵێت: داواکارین لە پەرلەمان پڕۆژەی نەگونجاو بە کلتور و واقیعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کار.

 

راشیگەیاند: پڕۆژەیاساکە ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردو، پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی پڕۆژەیاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی خستە بەرنامەی کارەوە، بەڵام بەهۆی بونی چەند بڕگەیەك تێیدا لە سۆشیاڵ میدیا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. 




302 جار خوێندراوەتەوە