ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو به وه‌زیرەکەی موقته‌دا
سه‌در، رێبەری ڕه‌وتی سه‌در حەوت رێنمایی بۆ خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی رۆژی شەممە
دیاریکرد.
ساڵح محەمەد عێراقی لە پەیامێکدا ڕاگەیاند،
موقتەدا سەدر رایگەیاندوە کە ناوهێنانی من قەدەغەیە لە سرود و وتار و وێنە و لافیتە
یان هەر شتێکی تر و دەبێت ئارام بن تا کۆتایی بە هەمو وردەکارییەکانەوە.
هەروەها دەڵێت: داواكارییەكانتان بریتین لە چاكسازی لە سیستمدا بە هەمو وردەكاریەكانیەوە:
لە دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێكردن، هەروەها لێپرسینەوە لە گەندەڵەكان،
بە توندی قەدەغەیە داوای گەڕانەوەی بلۆكی سەدری بۆ پەرلەمان بكرێت.
وەزیرەکەی سەدر لە رێنماییەکاندا دەڵێت: ئاسایش و حەشدی شەعبی ته‌نها برای ئێوه نین،
به‌ڵكو له ئێوه‌ن و له‌نێو ئێوه‌ن و بۆ ئێوه‌ن، هێرشکردنە سەریان پێشێلکارییە بۆ
سەر سەماحەتی سەدر خۆی.
ئاماژە بەوەش دەکات، خۆپیشاندانەکە لە
گۆڕەپانی تەحریرەوە بەرەو گۆڕەپانی ئاهەنگەکان دەبێت و ده‌زگای دادوه‌ری و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی
هێڵی سوره، هه‌رچه‌نده داوای چاكسازیشی بكه‌ین، جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە نابێت به‌هۆی
ئه‌و ئاماده‌بونه زۆره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، خه‌ڵك بێزار بکرێت.
183 جار خوێندراوەتەوە