نرخی نەوتی خاو لە
بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتوە و دابەزیوە.
نرخی نەوتی خاوی برنت
لە ئێستادا بە (95) دۆلار و
(80) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (89)
دۆلار و (89) سەنتە.
بەهۆی هەڵئاوسانی
ئابوری و ترسانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە مایەپوچبون، نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرز و
نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینیت.
لەسەرەتای هەڵگیرسانی
شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند.
642 جار خوێندراوەتەوە