پزیشکێک ئاشکراى
دەکات، لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى کارى پاککردنەوەیان بۆ دەستى ژنێک
ئەنجامداوە کە ویستویەتى بە دەرمانێکى کیمایى کە لەپەیجى بازرگانییەوە ریکلامى
بۆکراوە، تاتۆکەى لابدات. بەڵام شوێنى تاتۆکە توشى سوتاوییەکى مەترسیدار بووە.
د. هەڤین کەمال،
پزیشکى پسپۆڕى بێهۆشکارى و ئازارشکاندن بە دیجیتاڵ میدیاى (کەى ئێن ئێن)ى
راگەیاند: ئەمڕۆ نەشتەرگەری پاککردنەوەمان بۆ قۆڵى ژنێک ئەنجامدا کە ویستویەتى
تاتۆکەى لابدات، دواى ئەوەی لە ئەنجامی بەکارهێنانی
هەندێک دەرمانی کیمیاوی کە لەڕێگای پەیجی بازرگانییەوە ریکلامی بۆ دەکرێت بۆ
لابردنی شوێنەواری تاتۆی کۆن.
ئاشکراشى کرد، شوێنى
تاتۆكە توشی سووتانی کیمیاوی بووە و لەبەر قوڵی سوتاویەکەی کە زۆربەی نمرە سێ و
چوارە، تەنها بەیەک نەشتەرگەریی چارەسەرنابێت، بەڵکو لەوانەیە چەندین
جاری تر پێویستی بە پاککردنەوە هەبێت و لە کۆتایشدا پیویستی بە لێدانی پێست بێت کە
لەناوچەیەکی تری جەستەیەوە بۆی بهێنرێت.
وتیشى،" پێویستە
هەمووان پارێزگارى لە جەستەیان بکەن، بە ڕیکلامی بازرگانی پەیج و سایتەکان
تێمەکەون و لەخۆتەوە بێ پرسی شارەزایان و
پزیشکانی پسپۆڕ دەرمان و مەڵهەم و هەزارەها گیراوەی تر کە بەناوی سروشتییەوە خەڵکی
پێهەڵدەخڵەتێنن، بەکارمەهێنە".
17239 جار خوێندراوەتەوە