سبەینێ کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی
نیسان دێت و رۆژی یەکشەممەی داهاتو تریش موچەی مانگی ئایار دابەش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن؛ ئامادەکارییەکان بۆ
دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەستیپێکردوە و رۆژی یەکشەممەی داهاتوتر کە دەکاتە
5/6/2022، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار.
هەر بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، لەسەدا (80)ی پارەی موچە بۆ
ئەم مانگە ئامادەییە و تەنها بۆ لەسەدا (20)ی موچە پشت بە داهاتی ناوخۆ دەبەسترێت
و بەبێ کێشە موچە دابەش دەکرێت.
کەی ئێن ئێن زانیویەتی، بە درێژایی هەفتەی رابردو وەزیری دارایی لە
سلێمانی دەوامیکردوە و لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ بەدواداچون و وردبینیکردن لە داهاتی
سلێمانی تاوەکو گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی کۆکردنەوەی داهات بزاندر.ێت و هەفتەی
داهاتو دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەخرێتە بەردەم وەزیری دارایی
سلێمانی - بڕیار نامیق
13936 جار خوێندراوەتەوە