وەزیرى نەوتى عێراق
رایدەگەیەنێت؛ ناکرێت دوو سیاسەتى نەوت لەیەک وڵات‌دا هەبێت و پرسى وزە بە سیاسى
بکرێت، دەشڵێت: بەرەو ئەوە دەچین بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى جێبەجێ بکەین.
لە کۆبونەوەیەکیدا
لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانى وەزارەتەکەى، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوتى عێراق
رایگەیاند: ئێمە نامانەوێت پرسى نەوت قۆرخ بکەین، بەڵکو مەبەستمانە بیخەینە خزمەتی خەڵکەوە، بۆیە ناکریت دۆخى نەوت و وزە بەم شێوەیە بەردەوامى پێبدرێت.
لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى لەسەر نەوتى هەرێم، وەزیرى نەوت
وتى:" بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێین بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى جێبەجێ بکەین، چونکە
ناکرێت لەو بێمتمانەییەدا بمێنینەوە و بڕیارەکە جێبەجێ نەکەین".
وەزیری نەوت دەشڵێت:
دەزانین لە حاڵەتى جێبەجێکردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى روبەڕوى لێکەوتەى ناوخۆیى
و دەرەکى دەبینەوە، بەڵام بڕیارەکە وەکوخۆى جێبەجێ دەکەین.
وتیشی: دەستپێشخەرى
زۆرمان کردوە و نەرمى زۆرمان نواندووە، بەڵام سودى نەبووە، پرسى نەوت پرسێکى
گشتییە و پەیوەندى بەژیانى خەڵکەوە هەیە بۆیە ناکرێت بەسیاسى بکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژى 15ى نیسانى 2022، دادگای فیدڕاڵی عێراق، بڕیاریدا كه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان
ده‌ستوری نییه و سه‌رپێچی ده‌ستوری فیدڕاڵییه.
بەپێى بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كرێت
به راده‌ستكردنی ته‌واوی داهاته‌كانی نه‌وت به حکومەتى ناوەندى.
لە بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵی‌دا ئەوەش هاتووە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پابه‌ند كراوه كه وه‌زاره‌تی نه‌وت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق چاودێری ته‌واوی
گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی نه‌وت و گاز بكه‌ن.
حکومەتى هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2014)ـه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ
ده‌ستیكردوه به فرۆشتنی نه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و
به‌غدا تێكچون.
هەرێمى کوردستان، بەشێوەیەکى سەرەکى پشت بە داهاتى فرۆشى نەوت دەبەستێت و بەپێى
داتاکانیش لە ئێستادا هەرێمى کوردستان (450) هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە رەوانەى دەرەوە
دەکات.
1045 جار خوێندراوەتەوە