لە دو رۆژدا 12 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەولێر

KNN : Kurdish News Network
03:22 - 22/01/2022
کوردستان
+
-

گەشتوگوزاری هەولێر ئاشکرای دەکات تەنها لە دو رۆژدا 12 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردوە و لە مانگێکیشدا ئەو ژمارەیە گەیشتوەتە 130 هەزار گەشتیارە.

 

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار هەولێر لە ماوەی دو رۆژدا 12 هەزار گەشیار لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق سەردانی هەولێریان کردووە.

 

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر راگەیاند:"تەنیا لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا، زیاتر لە 12 هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتوونەتە هەولێر".

 

ئاماژەی بەوەشکرد،  "لەم مانگەدا زیاتر لە 130 هەزار و 396 گەشتیار تەنیا لە رێگەی بازگەکانەوە سەردانی هەولێریان کردووە".

260 جار خوێندراوەتەوە