نوێنەری حکومەتی لە بەغداد،
وادەی ناردنی (200) ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
فارس عیسا، نوێنەرى حكومەتی هەرێم، لە بەغداد بە
میدیاکانى ڕاگەیاندووە؛ ڕێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ موچەی مانگی (12)ی
ساڵی ڕابردو لە تەواوبوندایە و بڕیارە ئەم هەفتەیە (200) ملیار دینارەكەی بەغدا
بگاتە هەرێم.
ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردو، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند؛ حكومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر
ناردنی (200) ملیار دینارەكە داوە و هەر كات پارەكە گەیشت موچەی سەرجەم فەرمانبەران
دابەش دەكرێت.
1959 جار خوێندراوەتەوە