ڤاکسینێك بۆ رێگریکردن لە پیربون

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 12/01/2022
تەندروستی
+
-

بەپێی توێژینەوەیەکی پەیمانگەی بایۆلۆجی تەمەن و زیندە چالاکییەکان لە زانکۆی مینی سۆتا، دەرکەوتوە ڤاکسینی دژە پیربون دەتوانێت خانەکانی پیربون لە جەستەی مشك لەنێو ببات.

 پڕۆفیسۆری کیمیای ژیانی و بایۆلۆجی گەردیلەیی، کە هاوکات بەڕێوەبەری پەیمانگەی بایۆلۆجی تەمەن و زیندەچالاکییەکانە لە زانکۆی مینی سۆتای ئەمەریکا باس لەوە دەکات، داتاکانیان جێگەی بایەخپێدانە و دەکرێت کاری زیاتری لەسەربکرێت بۆ دڵنیابونەوە و بەکارهێنانی رێکارەکان لە داهاتودا بۆ دروستکردنی ڤاکسینێك دژی پیربونی مرۆڤ.

ڤاکسینەکە لەکاتی تاقیکردنەوە لەسەر مشک بە سەرکەوتویی دەتوانێت خانەکانی پیربون لە جەستەی مشک لەنێوببات، بەمەش نیشانەکانی پیربونیان هێواشدەکاتەوە و تەنانەت نایهێڵێت.

کۆمەڵێك خانەی جەستە لەگەڵ چونە تەمەن لە دابەشبون دەوەستن، زیادناکەن و لەنێودەچن بەهۆی کاریگەری تەمەن، و گوشاری دەروونی و زەبری دەرەکی، کاتێك مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە ئەو خانانە زیاددەکەن و نیشانەکانی پیربون دەردەکەون.

631 جار خوێندراوەتەوە