لە وڵاتى قوبرس، گۆڕاوێکى دیکەى کۆرۆنا کە تێکەڵەیەکە لە هەردوو جۆرى (دەلتا
و ئۆمیکرۆن)، دەستنیشانکرا.
دکتۆر. لیۆنتیۆس کۆستریکیس، لەبەشى زانستى ڤایرۆسەکان و بایۆ تەکنەلۆژى لە
زانکۆى قوبرس بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاند: حاڵەتى توشبون بە تێکەڵەى دەلتا
کرۆن، لە (25) کەسدا دەستنیشانکراون کە (11) توشبویان لە نەخۆشخانە لەژێر
چاودێریدان.
ئاشکراشى کردووە، تائێستا بۆ ئەوان رون نەبۆتەوە کە کارگەرییەکانى دەلتا
کرۆن چ ئەنجامێکى دەبێت، بەڵام زانیارى لەبارەى ئەو (25) توشبوە دراوە بە
تەندروستى جیهانى، بۆ ئەوەى بزانن کە ئایا دێلتاکرۆن تاچەند بڵاو دەبێتەوە و
کاریگەرییەکانى چى دەبێت.
ئەوە جارى یەکەمە، حاڵەتى توشبون بە هەردو گۆڕاوى کۆرۆنا (دەلتا و
ئۆمیکرۆن)، کە بە دەلتا کرۆن ناسێنراوە، بەفەرمى لەیەک جەستە و لە یەک توشبودا
دەستنیشان بکرێت.
2563 جار خوێندراوەتەوە