تارۆژى سێشەممە سەرجەم شوێنەکان موچەى مانگى (11) وەردەگرن

KNN : Kurdish News Network
07:20 - 18/12/2021
ئابوری
+
-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ لەماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانەی مووچەى مانگى (11)یان وەرنەگرتوو، دابەشدەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.

 وتیشی، رۆژى دووشەممە مووچەی سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و خاندنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هاوکات، رۆژی سێ شەممە، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت و بەو جۆرە کۆتای بە دابەشکردنی موچەی مانگی (11) دێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتى دارایى لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بەهۆى نەناردنى (200) ملیار دینارەکەى بەغدا، بڕیارماندا لە داهاتى مانگى (12)، موچەى ئەو وەزارەتانە بدەین کە موچەى مانگى (11)یان وەرنەگرتووە.

3750 جار خوێندراوەتەوە