خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوامە، چەند شەقامێکى سەرەکى سلێمانى داخران

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 07/12/2021
کوردستان
+
-

بەهۆى خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانەوە چەند شەقامێکى سەرەکى سلێمانى دادەخرێت.

 

پەیامنێرى (KNN) لە سلێمانى رایگەیاند، خۆپیشاندانى خوێندکارانى و پەیمانگاکان بەردەوامە، خوێندکارانى خۆپیشاندەر چەند شەقامێکى سەرەکییان داخستوە.

 

سەبارەت بەو شەقامانەش کە داخراون پەیامنێرى (KNN٩ رایگەیاند،  رێگاى سەرەکى کەرکوک – سلێمانى، شەقامى مەلیک مەحمود لە ئاستى گۆڕستانى ئابڵاخ، شەقامى بەردەم پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى لە گەڕەکى بەختیارى داخراون.

 

بەپێى زانیارییەکان لە کەلار و رانیەش خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پێدانى دەرماڵە بەردەوامە.

 

سلێمانى - بڕیار نامیق

438 جار خوێندراوەتەوە