مستەفا کازمى: ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ ریشەکێش کردنى داعش بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
08:36 - 06/12/2021
عێراق
+
-

 سەرۆک وەزیرانى عێراق سەرکەوتنى ئۆپەراسیۆنێکى لە دژى داعش راگەیاند و بەڵێنى لەناوبردنى ئەوگروپە تیرۆرستیەش دەدات.

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە تویتێکدا سەرکەوتنى ئۆپەراسیۆنێکى لە دژى گروپى تیرۆرستى داعش راگەیاندوە و نوسیویەتى، هێزە ئاسمانییە قارەمانەکانمان ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتویان لە دژی حەشارگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئەنبار ئەنجامدا

 

راشیگەیاندوە، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن بۆڕیشەکردنی ئەو ڕێکخراوە لە عێراق .

 

کازمى ئاماژەى بۆ ئەوەش: خەڵکانێک هەن هەوڵ دەدەن بەچەک هەرەشە لەدەوڵەت بکەن، بەڵام دەوڵەت بەدامو دەزگا و گەلەکەیەوە بەرەنگاریان دەبنەوە و هیچ کەسێک لەسەروی بڕیارى دەوڵەتەوە نیە، هیچ چەکێکیش لە دەرەوەى دەسەڵاتى دەوڵەت بوونى نیە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق کوژرانى شەش چەکدارى داعشى لەئەنجامى هێرشێکى ئاسمانى لە بیابانەکانى ئەنبار لە خۆرئاوى عێراق راگەیاند

352 جار خوێندراوەتەوە