نیشانەكانی كۆرۆنا نوێكە چین و چۆن دەردەكەون؟

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 01/12/2021
تەندروستی
+
-

بڵاوبوبونەوە جۆرێكی نوێی كۆرۆنا و تۆماركردنی حاڵەتەكانی لە چەند وڵاتێك، ترس و دڵەڕاوكێی لای زۆر كەس دروستكردووە، بەتایبەت كە باس لە خێرایی بڵاوبونەوەی دەكرێت، ئەوەش وایكردووە هەمووان بەدوای ئەو پرسیارەوە بن كە نیشانەكانی چییە و چۆن لەسەر كەسی توشبوو دەردەكەوێت.

ئۆنبین بیلای پزیشكێكی پسپۆڕی ئەفەریقای باشورە كە بۆ یەكەمجار كۆرۆنا نوێكە لەوێ دەركەوت، ئەو باسی لەوەكردووە كە تائێستا حاڵەتەكان كەمن، بەڵام جارێ زووە بڕیاری لەسەر بدەین و ئەگەر هەیە و زیاد بكەن.

ئەو پسۆڕە بە ئاژانسی بلومبێرگی ئەڵمانى راگەیاندووە، لە نەخۆشەكاندا هەستمان بە نیشانەكانی ئەنفلۆنزا كردووە، كۆكەی وشك، تا، ئارەقكردنەوەی شەوان، ئازاری جەستە، ئەمانەش لە زۆرینەی جۆرەكانی (كۆڤید 19)دا هەبووە، بەتایبەت ئەوانەی ئەم دواییانە بڵاوبونەتەوە.

چەند رۆژێك پێش ئێستا كۆمەڵەی پزیشكانی ئەفەریقا باشور باسیلەوەكرد، ماندوبون و ئازاری زۆری جەستە نیشانەی كۆرۆنای ئۆمیكرۆنە، بەڵام هیچ نەخۆشێك لەوانەی جۆرە نوێكەیان هەیە كێشەیان لە هەستی تام و بوندا نەبووە.
جۆرە نوێكە كە بۆ یەكەمجار لە 20 مانگی ڕابردوودا لە ئاشكرا كرا، زاناكان پێشبینی دەكەن ئەو جۆرە لە لەشی كەسێكدا گۆڕاوە كە خۆی نەخۆشی ئایدزی هەبووە، دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چووتە لەشییەوە بەم شێوەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.
تائێستا لە ئەفریقا زیاتر لە 100 حاڵەتی توشبوون بە جۆرە نوێكە تۆماركراوە، ئەمە جگە لە تۆماركردنی حاڵەت لە وڵاتانی هۆنگ كۆنگ، ئیسرائیل، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئوستورالیا و چەندین وڵاتی دیكە، كە سەرجەمیان كەسانێك بوون لە ئەفر یقاوە گەڕاونەتەوە.

6722 جار خوێندراوەتەوە