دادگاى فیدراڵى عێراق چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو داوایەى بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختى
ئەنجومەنى نوێنەران ئاراستەى کراوە رونکردنەوە دەدات.
لەبارەى ئەو داوایەى کە لەلایەن هاوپەیمانى فەتحەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى
ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەران ئاراستەى دادگاى فیدراڵى کراوە، میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەک لەو دادگایە بڵاویانکردەوە،
ئەو دۆسیەیە کاتێکى زۆرى دەوێت بۆ ئەوەى تاوتوێ بکرێت و وردبینى لە
زانیارییەکانیدا بکرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە یەکلایى دەکرێتەوە بەرلەوەى ئەنجامى
هەڵبژاردن و ناوى کاندیدى براوەکان پەسەند بکرێت.
هەفتەى رابردوو هاوپەیمانى فەتح کە لەلایەن هادى عامریەوە سەرۆکایەتى
دەکرێت داوایەکى ئاراستەى دادگاى فیدراڵى عێراق کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى
پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەران.
سەبارەت بە پەسەندکردنى ئەنجامەکانیش، ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندوە، دواى
یەکلایى کردنەوەى سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنەوە، دادگاى
فیدراڵى ئەنجامى هەڵبژاردن و ناوى کاندیدەکان پەسەند دەکات.
418 جار خوێندراوەتەوە