کۆرۆنا لە ناو ئاژەڵانیشدا بڵاوبویەوە

KNN : Kurdish News Network
04:47 - 06/11/2021
تەندروستی
+
-

بۆ یەکەمجار حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەنێو باخچەی ئاژەڵانی شاری دێنڤەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ئەمەریکا تۆمار کرا و چەندین ئاژەڵ توشى ڤایرۆسەکەبوون.

گرووپی تاقیگەکانی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری نیشتمانی ئەمەریکا رایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لە شێرەکانی باخچەی ئاژەڵانی دێنڤەر نەخۆش بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە بەم ھۆیەوە نموونە لە ئاژەڵەکانی باخچەکە وەرگیراوە و لێیان کۆڵدراوەتەوە و دەرکەوتوە دوو کەمتیار، (11)شێر و دوو پڵنگ توشی کۆرۆنا بوون.

جەختیش لەوە کراوەتە پێشتر لە ناو ئاژەڵەکانى تردا حاڵەتى توشبون هەبووە، بەلام یەکەمین جارە کەمیتار توشی کۆرۆنا ببێت.

بەڕێوەبەرایەتیی باخچەی ئاژەڵانی دێنڤەر لەبارەی رەوشی تەندروستیی کەمتیارەکانەوە رایگەیاندووە کە نگۆزی تەمەن (22) ساڵ و کیبۆی تەمەن (23) ساڵ بە سوکی نەخۆشییەکەیان گرتووە و تێیان پەڕاندووە.

ئەم باخچەیە سێ ھەزار ئاژەڵ لەخۆ دەگرێت کە لە (450) جۆری جیاواز پێکهاتووە.

529 جار خوێندراوەتەوە