کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى
بەرهەمهێنانى چارەسەرێکى لە شێوەى حەبدا بۆ توشبوانى کۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت رێژەى
کاریگەرییەکەى (89%) یە.
کۆمپانیاى فایزەر لە راگەیەنراوێکدا
ئاشکرایکردوە، ئەنجامى ئەو تاقیکردنەوانەى کە بۆ ئەو حەبە کەتایبەتە بە چارەسەرى
کۆرۆنا ئەنجامدراون، دەریخستوە رێژەى کاریگەرییەکەى (89%) یە.
ئەوەش دەبێتە دووەمین
چارەسەرى لەو جۆرە کە بۆ چارەسەرى توشبوانى
کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت لە دواى ئەو حەبەى کە کۆمپانیاى میرک بەرهەمى هێنا.
کۆمپانیاى فایزەر ئاشکراشیکردوە،
ئەوحەبە ناوى ( پاکسلۆفید)ە، بەنیازیشن لە نزیکترین کاتدا ئەنجامى
تاقیکردنەوەکان پێشکەشى ئیدارەى خۆارک و دەرمانى ئەمەریکا بکەن بۆ ئەوەى رەزامەندى بدات
بۆ بەکارهێنانى .
بەپێى
راگەیەنراوەکەى کۆمپانیاى فایزەر، ئەو حەبە لەسەر (1200) توشبوى کۆرۆنا
تاقیکراوەتەوە بە جۆرێک بۆ ماوەى پێنج رۆژ و لە هەر رۆژێکیشدا (12) کاتژمێر جارێک
حەبەکەیان پێدراوە، کاریگەرییەکانیش دواى سێ رۆژ لەسەر ئەو کەسانە دەرکەوت کە ئەو چارەسەرەیان
پێدراوە لە هەندێکیشیاندا دواى پێنج رۆژ کاریگەرییەکانى دەرکەوتن.
1993 جار خوێندراوەتەوە