حەوت پرۆژەى خزمەتگوزارى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى جێبەجێ دەکرێن

KNN : Kurdish News Network
03:56 - 16/09/2021
کوردستان
+
-

حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندى دا لەسەر جێبەجێ کردنى حەوت پرۆژە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بەتێچوى زیاتر (547) ملیۆن دینار.

 

بەپێى دوو نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کە ئاراستەى وەزارەتى دارایى و ئابورى کراوە، رەزامەندى دراوە لەسەر جێبەجێ کردنى حەوت پرۆژە.

 

لە نوسراوى یەکەمدا رەزامەندى دراوە لەسەر (454) ملیۆن و (621) هەزار و(700) دینار  لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى سلێمانى بۆ جێبەجێى کردنى پرۆژەى ئاوى خواردنەوەى گوندەکانى ( بەرزەڕوو، سەرکەند، خمانەى شەشۆ، دارەبەن، دەشتى تلێ) لەگەڵ دروستکردنى تانکى ئاوى خواردنەوەى گوندى بڵخوان.

 

لە نوسراوى دووەمیشدا رەزامەندى دراوە لەسەر تەرخانکردنى بڕى (93) ملیۆن دینار و (371) هەزار و (371) دینار بۆ دروستکردنى قوتابخانەى نۆ پۆلى لە گوندى سەرسوراو لە قەزاى پێنجوێن.

1310 جار خوێندراوەتەوە