لە تەقینەوەى بۆمبێکى چێندراودا دوو پێشمەرگە شەهید بوون

KNN : Kurdish News Network
07:25 - 15/09/2021
کوردستان
+
-

ئێوارەى ئەمڕۆ لە گوندى کانى تۆز و نێرکێ لە سنورى ناحیەى دینارتێ، بۆمبێکى چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکى پیشمەرگەدا تەقیەوە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

تائێستا، هیچ لایەک لە وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى ناوخۆ، هیچ لێدوانێکى فەرمیان لەسەر روداوەکە بڵاونەکردۆتەوە و رونکردنەوەیان لەبارەى روداوەکەوە نەداوە.

 

بەپێى راگەیەنراوى دژە تیرۆرى کوردستان، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ لە قەزای ئاکرێ، بۆمبێکی چێندراو کە لە لایەن "پەکەکە" وە دانرابوو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییوەتەوە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

تائێستا، پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە"، لەبارەى تۆمەتبارکردنیان لەلایەن دژە تیرۆرى کوردستانەوە، هیچ لێدوان و رونکردنەوەیەکى نەداوە.

 

934 جار خوێندراوەتەوە