ده‌سته و كۆمه‌ڵه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بانگه‌وازی پاراستنی به‌ندكراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان
ده‌كه‌ن و دەشڵێت: ئیسرائیل لە تۆڵەى هەڵاتنى شەش زیندانییەکە، زیندانییە
فەلەستینییەکانى دیکە ئەشکەنجە دەدات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه
بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، هێزه ئیسرائیلییه‌كان به چه‌كی جۆراوجۆر
و سه‌گ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر به‌شی شه‌شه‌می گرتووخانه‌ی نێگێڤ و تاوانیان دژی
ده‌ستبه‌سه‌ركراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئه‌نجام داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، هێزه ئیسرائیلییه‌كان، دوای
كه‌له‌پچه‌كردنى ده‌ست و قاچی فه‌ڵه‌ستینییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، فڕێیان داونه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی به‌شه‌كه و له‌وێ لێیان داون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان،
ئاماژه‌ی به‌وه كردووە، دوای هه‌ڵاتنی شه‌ش به‌ندكراوی فه‌ڵه‌ستینی له گرتووخانه‌ی
گیلبوا باكوری ئیسرائیل، فه‌رمانگه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل سزای جۆراوجۆریان به‌سه‌ر
به‌ندییه‌كاندا سه‌پاندووه.
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەش زیندانى فەلەستینى کە لە زیندانێکى ئیسرائیل
دەستبەسەرکرابوون، بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەرانە و هاوشێوەى هەڵاتنى زیندانى ناو
فیلمەکان، هەڵاتن و تائێستاش هێزە ئەمنییەکانى ئیسرائیل لە هەوڵەکانیان بەردەوامن
بۆ دۆزینەوەیان.
544 جار خوێندراوەتەوە