وەزیرى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران،
بەجێگەیاندنی بەڵێنێکی حکومەتە کە بە موچەخۆرانی دابو، هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست
بو، لێبڕینی موچە هەڵدەگیرێت
ئاوات شێخ جەناب،
وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (KNN)ی راگەیاند: بڕیاری هەڵگرتنی
لێبڕینی موچەی موچەخۆران، جێبەجێکردنی بەڵێنێکی حکومەتی هەرێم بو، راستگۆیانە بردیەسەر
کە بەڵێنی دابو هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو لە داهات و ئەو بودجەیەی لە بەغداوە
دێت لێبڕین ناهێڵێت.
دەشڵێت: ئەوە هەنگاوێکی
دڵخۆشکەری حکومەتی هەرێمە بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی
هەرێمی کوردستان.
11098 جار خوێندراوەتەوە