بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە کەمپى ئاشتى لە ناحیەى عەربەت، منداڵێک گیانى لەدەستدا
و چەندین زیانى ماددى بەر کەمپەکە کەوت.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/7/2021) ئاگر لە کەمپى ئاشتى لە ناحیەى
عەربەت کەوتەوە و بەهۆى روداوەکەوە جگە لە گیان لەدەستدانى منداڵێکى تەمەن هەشت
ساڵ؛ ژمارەیەک هاوڵاتى نێوکەمپەکە برینداربون و بەشێکى زۆر لە خێمەى ئاوارەکانیش
سوتان.
لەبارەى هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە سەرچاوەیەک لە بەرگرى شارستانى سلێمانى بۆ
دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى وتى: سەرەتا ئاگرەکە لە یەکێک لە خێمەکان
کەوتوەتەوە کە لەوکاتەدا لەماڵ نەبون و بەوهۆیەوە ئاگرەکە تەشەنەى سەندوە و چەند
خێمەیەکى دیکەش گڕیگرتوە.
کەمپى ئاشتى دەکەوێتە ناحیەى عەربەتى سەر بەپارێزگاى سلێمانى و ئاوارەکانى
ناوەڕاستى عێراقى تێدا نیشتەجێیە کە نزیکەى هەزار و (800) خێزانى تێدا دەژى.
بڕیار نامیق / سلێمانى
741 جار خوێندراوەتەوە