بەهۆى تەقینەوەى (TNT) هاوڵاتیەک گیانى لەدەستدا و دوو کەسى دیکەش برینداربون

KNN : Kurdish News Network
03:40 - 21/07/2021
کوردستان
+
-

پۆلیسى راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆى تەقینەوەى (TNT) سێ کەس بونەتە قوربانى، دەشڵێت: روداوەکە لەکاتى هەڵکەندنى بیرێکى دەستیدابوە و قوربانیەکان هەوڵیانداوە (TNT) بۆ کارەکەیان بەکاربهێنن.

بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، تەرمێک بەناوی ( م . س . ح ) لەدایکبوی ساڵی (1988) دانیشتوی گوندی سەیداحمەدان لەگەڵ دوو برینداری تر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەکاتی هەڵکەندنی بیری دەستی هەوڵیانداوە (TNT) بەکاربهێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە.

راشیدەگەیەنێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە کە تەمەنی هەشت ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی (16) ساڵە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیسى راپەڕین، قوربانیەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون و لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک (TNT)یان بەکارهێناوە.

هاوکات بەوتەی خاوەن باخەکە، ئەو کەسانە بەشێوەى کرێ؛ کارى بۆ کردون، بەڵام لەناو بیرەکەدا گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە (TNT) شاخەکە بشکێنن.

968 جار خوێندراوەتەوە