بەر لە شەش رۆژ لە سەردانەکەى بۆ ئەمەریکا، ئامانجى سەرەکى سەردانەکەى سەرۆک
وەزیرانى عێراق بۆ ئەو وڵاتە ئاشکرا دەبێت.
کەناڵى سکاى نیوز لەزارى سەرچاوەیەکى نزیک لە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى
عێراقەوە بڵاویکردەوە، ئامانجى سەرەکى سەردانەکەى کازمى بۆ ئەمەریکا کە بڕیارە لە
(26) ى ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، رازیکردنى ئیدارەى ئەمەریکایە بۆ ئەوەى عێراقیش
دووچارى هەمان چارەنوسى ئەفغانستان نەکەنەوە.
بە وتەى ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر سیناریۆکەى ئەفغانستان لە عێراق دووبارە
ببێتەوە، دەرئەنجامى کارەساتبارترى دەبێت بە بەراورد بەوەى کە ئێستا لە ئەفغانستان
روودەدات.
چڕکردنەوەى هەوڵەکان لەلایەن سەرۆک
وەزیرانى عێراقەوە بۆ رازیکردنى ئەمەریکا بەمانەوەى هێزەکانیان لە عێراق، دواى بڵاوبونەوەى
چەند راپۆرتێکى رۆژنامەوانى هات کە تێیدا باس لەوەکرابوو کە ئیدارەکەى جۆ بایدن
گفتوگۆى جدى لەبارەى داهاتووى هێزەکانیان لە عێراق دەکات.
1511 جار خوێندراوەتەوە