زیاتر لە هەزار و (300) کەس بەهۆى لافاوەکەى ئەڵمانیاوە بێسەروشوێنن

KNN : Kurdish News Network
11:21 - 16/07/2021
جیهان
+
-

ژماره‌ی گیانلەدەستدان بەهۆى لافاوەکەى ئه‌ڵمانیا (80) کەسى تێپەڕاند و بەپێى سەرچاوە فەرمیەکانى ئەو وڵاتەش تائێستا زیاتر لە هەزار و (300) کەس بێسەروشوێنن.

بەهۆى دروستبونى ئەو لافاوەى چەند رۆژێکە ناوچەکانى ئەڵمانیاى گرتوەتەوە، ژمارەى قوربانیان بەردەوامە لە هەڵکشان و تائێستا زیاتر لە (80) کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارگێڕی ناوچه‌ی ئاهروه‌یله‌ر له‌ ویلایه‌تی راینلاند-پلاز بڵاویكردوەتەوە، جگە لە گیانلەدەستدانى دەیان هاوڵاتى و ژێرئاوکەوتنى شەقام و کۆڵانەکان و روخانى چەندین خانوو،‌ چاره‌نووسی هه‌زار و (300) كه‌س نادیاره‌ و هێڵی ته‌له‌فۆن له‌ ناوچه‌كه‌ كار ناكات.

1478 جار خوێندراوەتەوە