سبەینێ موچەى حەوت وەزارەت و چەند
دەستەیەک دابەش دەکرێت، بەپێى زانیاریەکانى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) تا رۆژى سێ شەممەى داهاتوو، موچەى سەرجەم وەزارەتەکان و سێ سەرۆکایەتیەکە دابەش دەکرێت.
بەپێى خشتیەک کە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى
کردوەتەوە، سبەینێ موچەى وەزارەتەکانى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى،داد، سامانە سروشتییەکان،
ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن، پیشەسازى و بازرگانى،
خاوەن پێداویستى تایبەت، ئەنجومەنى دادوەرى و هەشت دەستەى سەربەخۆدابەش دەکرێت.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتى داراییى حکومەتى هەرێم بە (KNN) ى راگەیاند، تاکو سێ شەممەى داهاتوو موچەى
وەزارەتەکانى، شارەوانى، خوێندنى باڵا، رۆشنبیرى و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ
کردن، کارەبا، خانەنشینى پێشمەرگە و شارستانى، سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم دابەش
دەکرێت.
خشتەى موچەى سبەى پێنجشەممە:
10583 جار خوێندراوەتەوە