سەرۆکى ژوورى پارێزەرانى ئامەد نوێترین زانیارى لەبارەى
دۆسیەى هێرشکردنە سەرخێزانە کوردەکە لە تورکیا ئاشکرا دەکات.
ناهید ئیرەن، سەرۆکى ژوورى پارێزەرانى ئامەد بە
دیجیتاڵ میدیاى (KNN) راگەیاند،
ئەو خێزانە کوردەى کە هێرشیان کراوەتە سەر ژمارەیان پێنج کەسە.
راشیگەیاند، هێرشبەرەکان دەستگیرکراون کە
ژمارەیان سێ کەسە و سەرجەمیشیان بەڕەگەز تورکن، وەک ژوورى پارێزەرانى ئامەدیش لەئێستادا
سەرقاڵى بەدواداچوونن بۆ دۆسیەکە.
سەبارەت بەدۆخى ئێستاى ئەو خێزانەش، سەرۆکى
ژوورى پارێزەرانى ئامەد رایگەیاند، ئەو خێزانە لە نەخۆشخانەى شارى مێرسین چارەسەر
وەردەگرن.
1103 جار خوێندراوەتەوە