سلێمانی؛ گردبونەوەیەک بۆپشتیوانی دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەچوو

KNN : Kurdish News Network
11:01 - 13/05/2021
کوردستان
+
-

ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی و چالاکوانان و چین و توێژە جیاوازەکان لەیەکەم رۆژی جەژندا بۆ پشتیوانی کردنی دەستگیرکراوانی بادینان لە سلێمانی گردبونەوە.

 

 بەشێک لە بەشداربوانی گردبونەوەکە بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)یان راگەیاند، دروستبونی کۆدەنگی لە هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لە دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان ئەنجامی ستەمکاری (30) ساڵ پێش ئێستایە.

 

دەشڵێن، لە هەرێمی کوردستان هەتا دادگاکان ئازاد نەبن و یاسا سەروەر نەبێت ئازادی تاک بەدەست نایەت.

 

باس لەوەشدەکەن، نایانەوێت جەژن بکەن بەبێ دەستگیرکراوانی بادینان، چونکە ئەوانە لەسەر داواکردنی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و داواکردنی موچە سزادراوان.

 

رۆژی شەشی ئەم مانگە، دادگاى پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان لەبارەى پەسەندکردنى بڕیارى سزادانى چالاکوانانى بادینان رایگەیاند، دادگاكە بەزۆرینەی دەنگی دادوەرەكان سەرجەم تۆمەتەكانی سەر سزادراوانی باداینان خۆی جێبەجێدەکات و بڕیارى سزادانیان پەسەند دەکات، کە سزاکەیان ماوەی شەش ساڵ زیندانیکردنە.

412 جار خوێندراوەتەوە