عێراق؛ موچەى تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتى زیاد دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:12 - 14/04/2021
ئابوری

ئەندامێکى لیژنەى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى و کۆچ وکۆچبەران لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، وردەکارى زیادکردنى موچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى ئاشکرا دەکات.

ستار ئەلعتابى، لە لێدوانیکیدا بۆئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق رایگەیاندوە، بەپێى یاساى بودجەى ساڵى (2021) موچەى تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتى نزیکەى (400) هەزار خێزانى دیکە دەگرێتەوە، رێژەى زیادکردنى موچەکەشیان لە نێوان (25)  بۆ (100) هەزاردینار دایە و زیادکردنەکەش بەپێى ژمارەى ئەندامانى خێزانە.

راشیگەیاند، لە یاساى بودجەدا برى دوو ترلیۆن و (600) ملیار دینار بۆ چاودێرى کۆمەڵایەتى زیادکراوە، کە تەرخان دەکرێت بۆ ئەو خێزانانەى کە تازە لە تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتى تۆمارکراون کە ژمارەیان (400) هەزار خێزانە، ئەمە جگە لە یەک ملیۆن و (1360) خێزانى دیکە کە پێشتر تۆمارکراون و موچەیان پێدراوە.


749 جار خوێندراوەتەوە